کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێمۆکرات: یەکەم کەس بووم لە زیندانی دیزڵ‌ئاباد هەڵاتم

15:51 - 10 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: بەبۆنەی هاتنی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، ماڵپەڕی کوردستان میدیا وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز شەمسەدین فەرامەرزی ناسراو بە شمەتینی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێمۆکرات، پێک هێنا.

دەقی وتووێژەکە بەم چەشنەیە:
کوردستان میدیا: کورتەیەک لە ژیان و بەسەرهاتی خۆتان بۆ ئێمە باس بکەن؟

شەمسەدین فرامەرزی: من شەمسەدین فەرامەزری ناسراو بە شمەتینی، لە ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی کە گوندی تینی سەربە شارستانی پاوە لە دایک بووم، من لە تەمەنی ٦ ساڵیدا چوومەتە بۆ مەکتەب و هەتا پۆلی دووهەمی سەرەتایی خوندوومە، بەڵام بەهوی زەبر و زەنگی مامۆستاکانی قوتابخانە نەمتوانی درێژە بە خویندن بدەم، پاشان سەقاڵی یارمەتی دانی باوکم و دایکم بووم بۆ بەدەست هێنانی بژیوی ژیانمان. لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا رووم کردە شارەکانی ئێران بۆ دابین کردنی بژیویی ژیان دەستم کرد بە کار کردن، من زوڵمی زۆرم لە شارەکانی کوردستاندا دەبینی وەکوو نموونە دەتوانم بڵێم ئێمە ناچار بووین چەندین کیلۆمیتر رێگا ببڕین هەتا بگەینە شارە فارسەکان و ئاوەدانیان بکەینەوە، لەو لاشەوە هیچ خزمەتگوزارییەک بۆ ئێمە نەبوو ئەنجام نەدەدرا و بگرە لە باری ئایینی و نەتەوەییشە بێ‌حورمەیتییان پێ دەکردین.
پاشان لە شۆڕشی گەلانی ئێران لە تاران لە ٥٧ دەستی پێ کرد من لەوێ بووم لە چەندین خۆپیشاندان و رێپێواندا بەشداریم کرد. پاشان ساڵی ٥٨ گەڕامەوە شاری پاوە. ئەو کات لاوانی پاوە هەستێکی کوردایەتییان تێدا جووڵابوو و منیش هەر بەو هۆیەوە دەمانجەیەکم کڕیبوو، هەر چەندە زۆر منداڵ بووم بەڵام هەر کڕیبومم و زۆریش بە باشی نەمدەپێکا.
دواتر کە خومەینی جهادی لەدژی گەلی کورد راگەیاند و کوشتنی ژن و منداڵ و لاو و پیاو و کوردی ئازادیخواز بە هۆی ئەوەی کە داوای مافی خۆیانیان دەکرد بە حەلال دەزانی، لەم دەمەدا بوو کە من چەکی خەباتم هەڵگرت.
من له شەری پاوەدا بە چەند گولەی کاتیووشا بریندار بووم.لەو کاتەوە هەتا ساڵی ١٣٦٧ لە شۆڕشدا بووم لە کاتی کیمیایی بارانی هەڵەبجە پێشمەرگە بووم. لە راستیدا ئەو کاتانەی کە لەگەڵ هێزەکانی رێژیمی ئیسلامی لە هەلەبچەدا دەرگیر بووین هێزی پێشمەرگە ئەو دەم قەهرمانەیەتی خۆی سەلماند توانیمان رێژیم تێک بشکێنین، ئێمە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لەم ناوچەیەدا یەکجار زۆر بووین و بەرەو گوندی عەنەب بەڕێ کەوتین رۆژی دواتر لەم گوندەدا چووین کیمیایی بارانی گوندی عەنەیشیان کرد.
لەو سەروبەندەدا من برایەکم لە زینداندا بوو پێیان گوتم ئەگەر بچمەوە ئێران براکەم رزگار دەکەن منیش فریوم خوارد و بۆ رزگاریی براکەم خۆمم رادەستی ئێران کردەوە ئیتڵاعاتی شاری پاوە لەگەڵ ١٩ کەسی دیکە بانگیان کرد و بە دڕندانەترین شیوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کردین و پاشان رادەستی زیندانی دیزڵ‌ئابادی شاری کرماشانیان کردین.

کوردستان میدیا: ئێوە ماوەیەک لە زیندانی دیزڵ‌ئابادی کرماشان دەسبەسەر بوون، دەکرێ هۆکاری دەبسەسەر بوونتان و هەروەها بارودۆخی نێو زیندانمان بۆ باس بکەن؟
شەمسەدین فەرامەرزی: لە کاتی کیمیایی بارانی شاری هەڵەبجە کە ئێمە هیچ رێگایەکی دەرباز بوونمان بۆ نەمابوو و لە هەمان کاتیشدا بەیاننامەی رادەست کردنەوە لە راگەیەنەکاندا بڵاو ببووەوە و هەروەها منیش برایەکم لە زینداندا بوو و مەرجی ئازاد بوونیشی رادەست کردنەوەی من بوو، من بەناچاری خۆمم رادەستی رێژیمی ئێران کردەوە.
لە ئیتلاعاتی پاوە بە شێوەیەکی توند وتیژ هەڵسوکەوتمان لەگەڵ دەکرا و لێپرینەوە و ئەشکەنجەی نا ئینسانیی زۆریشمان لێ دەکرا. لە لێپرسیەنوەکاندا من زۆر شتیان لێ دەپرسیم بەڵام چونکە هیچ شتێکی ئەوتۆم نەدەدرکاند و هیچ راستییەکم نەدەگوت چاویان بەستم و ناردیانین بۆ زیندانی دیزڵ ئاباد و لرەو زیدنانەدا بە شێوەیەکی دڕندانە لێپرسینەوەیان لێ دەکردینلەم ماوەیەدا کە ئەشکەنجە کردن نەیانتوان هیچ زانیارییەکم لێ بکێشنەوە و دیسان بردمیانەوە بۆ ئیتلاعات.
من لەم ماوەیەدا چەندین جار لێپرسینەوەی توند و ئەشکەنجەی سەخت درام و هەموو جارێکیش کە شتێکی ئەوتۆم نەدەدرکاند دیسان ئەشکەنجەی توندتریان بۆ دەنووسیم.

کوردستان میدیا: بێجگە لە ئێوە کەسانی کوردی دیکە لەوێدا هەبوو کە تاوانیان سیاسی یان ئەندامەتی لە حیزبی دێمۆکراتدا بێت؟
شەمسەدین فەرامەرزی: ئێمە نیزیکەی ٣٠ کەس لە ژوورێکی ١٢ میتریدا بووین کەلە بواری بێهداشتی و تەندروستییەوە زۆر بارودۆخی نالەبار بوو زۆربەی زیندانیانیش سیاسی و لە نێو ئەوانەشدا زۆربەیان ئەندام و پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوون.
زۆربەی ئەو زیندانیانە لە سێدارە دران و هەندێکیشیان ئێستا ماوەی حوکمەکەیان تەواو بووە و ئازاد کراون.
لەو ماوەیتە کەلە زینداندا بووم لە حەوتوویەکدا ١٠ هەتا ١٢ کەسیان دەبرد و لە سێدارەیان دەدا.
لەو ماوەیەدا کە من لە زینداندا بووم، زۆر کرس هەبوون کە ماوەی حوکمەکەشیان تەواو ببوو بەڵام ئازادیان نەدەکردن و پاش ماوەیەک ئیحدامیان دەکردن، من خۆم سێ جار دادگایی کرام بەڵام قەت روودەرڕوو قەت حوکم نەدرام، بەڵام هەندێ دەنگۆ هەبوو کە منیش حوکمی سێدارەم بۆ لەبەر چاو گیراوە.

کوردستان میدیا:
باس لەوە دەکەن کە ئێوە یەکەم کەس بوون لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان هەڵاتوون دەکرێ پێمان بڵێن چۆن ئەو بیرۆکە لاتان دروست بوو؟


شەمسەدین فەرامەرزی:
بەڵێ من یەکەمین کەس بووم کە لە زیندانی دیزڵ‌ئابادی کرماشان هەڵاتووم، هۆکارەکەشی ئەوە بوو کە حوکمەکەی من ئیعدام بوو.
لە کۆبوونەوەی ئاخووندێکی زیندان کە کۆبوونەوەی بۆ دەگرتین لە بانی زیندان بۆم دەرکەوت کە رێگای هەڵتان لە زیندانی دیزڵ‌ئاباد هەموارە و تەنیا کێشەکەی بەرزایی دیواری زیندانەکەیه، ئەو دیوای زیندانەکەش خانووی خەڵک بوو من بە جێبەجێ کردنی پیلانی هەڵاتنم دەرباز کردنی ٥ نگابان، لە بەرزاییەکی ١٢ میتری بازم بردە خوارەوە، لە کاتی باز دانەکە من هەر پێنج پەنجەی لاقی راستم شکیان و ورد بوون.
بە تاکسییەک خۆمم گەیانده ماڵی مامۆستا محەممەدی رەبیعی و داڵدەدانی مامۆستا لە ماڵەکەی خۆی و ناساندنی من بە چەندین هاوڕێی دیکە هەتا چاک بوونەوەی لاقم، بووە هۆی زیندوو مانی من و توانیم هەتا ماوەیەک خۆم حەشار بدەم پاش چاک بوونەوەم له شاخەکانی شاری کرمانشان بەڕێ کەوتم.
ژ٣یەکم خستە دەستی خۆم بە هاوکاریی شوانەی شاخان و بڕینی مەودایەکی زۆر و کەوتنە کەمین و پەلامار دانم توانیم لە دەستیان رزگار بووم و چەندین جار چەندین چەکداری رەێژیمم چەک کرد و چەندین تیمی ئەوانم تێکشکاند و جارێکیشان لەلایەن شانمەوە بە توندی بریندار بووم.
پاش چەندین مانگ گەیشتمە ناوچەی هەورامان و لە گوندی ناو مامەوە لە ماڵی خەڵکدا نانم دەخوارد، جارێکیشان دەرگیر بووم و چەندین گوندی دیکەشم دەرباز کرد هەتا خۆمم گەیاندە سنووری عێراق.

کوردستان میدیا: ئایا لە دەورانی پێشمەرگەیەتیان رازی بوون؟


شەمسەدین فەرامەرزی:
ئێمە وەکوو کەسێکی بەشخوارو لە زوڵم و زۆرمان لێ کراوە و ناعەداڵەتی و نابەرابەریمان بینیوە بە دڵخۆشییەوە پێشمەرگایەتیم دەکرد و لەوەش کە کردوومە قەت پەشیمان نیم و بە سەربەرز و شانازیی دەزانم.

کوردستان میدیا: قسەتان بۆ هاوسەنگەرانتان و خەڵکانی دیکەی نێو ریزەکانی خەباتی رزگاری خوازیی گەلی کورددا چییە؟
شەمسەدین فەرامەرزی: دوایان لێ دەکەم بە دڵگەرمییەکی زیاترەوە ئەرکە نەتەوەییەکانیان بە جێ بگەیەنن و بە ئیمان و رۆحیەیەکی باشەوە بتواندرێژەدەری رێگای شەهیدان و ئازادی و رزگاریی کوردستان بن. پێشمەرگە پشت و پەنای نەتەوەکەی خۆیەتی.