کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا لەگەڵ ویلیام مۆریس سکرتێری بونیادی سەدەی داهاتوو لەو وڵاتە دیدار و چاوپێکەوتنی پێک هێنا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەڕێز رزگار ئالانی نوێنەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا، لەو دیدارەدا چەندین باس و بابەتی لەگەڵ بەرپرسی بونیادی سەردەی داهاتوو وروژاند.
لەو چاوپێکەوتنەدا یەکگرتووی ئوپۆزسیۆنی ئێرانی، بارودۆخی ئێستای ئێران و کوردستان، پێشلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران، پێوەندیی حیزب لەگەڵ پارتەکانی دیکەی کوردستان و کۆمەڵێک پرس و بابەتی دیکە باسیان لێ کرا.
هەروەها نوێنەری حیزبی دێمۆکرات لە بریتانیا، رێکەوتی ١٠ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی، لەگەڵ هێنری جەکسۆن کۆبووەوە لەسەر کۆنگرەی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و یەکڕیزی و تەبایی هێزەکانی کوردستان لە کوردستانی ئێران ئاڵوگۆڕی بیروڕای کرد.

رزگار ئالانی ــ دیویس لوویین