کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە ناوچەی شنۆ کۆچی دوایی کرد

19:34 - 11 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: ئەحمەد نازر باوکی بایزید نازر شەهیدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، بە هۆی پیری و نەخۆشی لە ناوچەی شنۆ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٠ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی مام ئەحمەد نازر خەڵکی ئاوایی حەسەن نووران ماڵاوایی لە ژیان کرد.
2909.jpg
شەهید بایزید نازر


مام ئەحمەد کەسێکی خۆش ناو و جێگای باوەڕی خەڵکی ئەو ناوچەیە بوو.
شەهید بایزید نازر ساڵی ١٣٣٧ لە دایک بووە و رێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ١٣٦٥ی هەتاوی شەهید کراوە.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەحمەد نازر دەکات.

رۆحی شاد