کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ کەس لە ئەندامانی مەکتەب قورئان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم لە شاری سنە کران

20:04 - 11 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: سێ‌ کەس لە ئەندامانی مەکتەب قورئان لە شاری سنە بە مەبەستی لێپرسینەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران.
حوسێن عەلایی، فواد مەردوخ رووحانی و ئەبووبەکر ئەمنیی ئەو سێ‌ هاووڵاتییە کوردەن کە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراون.
ماڵپەڕی مەکتەب قورئان بڵاوی کردەوە، ئەو سێ‌ هاووڵاتییە وێڕای لێپێچینەوە، هەڕەشەشیان لێ‌ کراوە.
پێشتریش ئەندامێکی دیکەی ئەو ناوەندە ئایینییە بە ناوی محەممەد ژیان موفتی‌زادە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرابوو.

2912.jpg
حوسێن عەلایی ــ فواد مەردوخ رووحانی ــ ئەبووبەکر ئەمنیی


محەممەد ژیان موفتی‌زادە کوڕی ئەحمەد موفتی‌زادە دامەزرێنەری مەکتەب قورئانی کوردستانی ئێرانه.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران چالاکییەکانی مەکتەب قورئان بە نایاسایی دەزانێ‌ و هەر چەند جارێک زەخت و گوشار دەخاتە سەر ئەندامانی ئەو ناوەندە ئایینییە.