کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكرات بەشداری لە ١١هەمین كۆنگرەی UNPOدا كرد

13:53 - 13 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، بە سەرپەرستی لوقمان ئەحمەدی بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی وڵات بەشداریان لە ١١هەمین كۆنگرەی UNPO لەشاری ژنێڤ كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لە رۆژی یەكەمی كۆنگرەی UNPO دا نوێنەرانی هەموو بەشداربووان راپۆرتێكیان لەسەر هەلومەرجی سیاسی و مافی مرۆڤ لە وڵاتی خۆیان باس كرد و راپۆرتی كاری UNPO لە نێوان دوو كۆنگرە دا لە لایەن سەرۆك و سكرتێری UNPO وە تاوتوێ كرا. لەم پێوەندییەدا، نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لە UNPO، عەبدوڵڵا حیجاب، راپۆرتێكی لەسەر كوردستانی ئێران پێشكەش كرد.


لە ڕۆژی دووهەم دا گەڵاڵەی پێشنیاری بەشدار بوان هاتنە بەر باس و پەسند كردن، لەم پێوەندییەدا گەڵاڵەیەكی حیزبی دێمۆكرات لەسەر كوردستانی ئێران بە تێكڕای دەنگ پەسەند كرا. دوا بەدوای پەسەند كردنی گەڵاڵەكان، سەرۆك، سكرتێر و سەرۆكایەتی تازەی UNPO هەڵبژێردرا. عەبدوڵڵا حیجاب كاندیدای حیزبی دێموكرات بۆ سەرۆكایەتی UNPO، بە تێكڕای دەنگ هەڵبژێردرا و بوو بە ئەندامی سەرۆكایەتی UNPO.


گەڵاڵەی پێشنیاری لە سەر بارودۆخی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران، كە لەلایەن حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانەوە بە كۆنگرەی UNPO پێشنیار كرا دواتریش لە لایەن كۆبوونەوەی گشتییەوە پەسند كرا.

ئەو گەڵاڵەیە بە پشتیوانیی رێكخراوەكانی نەتەوەكانی عەرەب و بەلووچی ئێرانیەوە پێشكەش كرابوو.