کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کوردی بێ‌ دیفاع لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمەوە کوژرا

13:02 - 14 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی شاری پیرانشار لە حاڵێکدا کە بە ماشێن بەرەو شاری مەهاباد دەروێشت، لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە تەقەی لێ کراوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، برایم جەهان‌ئارا تەمەن ٥٠ ساڵ کوڕی عەبدوڵڵا و دانیشتووی گەڕەکی جادەی سەردەشت لە نزیک مزگەوتی حەزرەتی ئیبراهیم، لە شوێنێک بە ناوێ‌ خورنجێ ــ سەری مەیدان تەقەی لێ کراوە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە لەکاتێکدا لەلایەن هێزەکانی سەربه پاسگای لکبەن تەقەی لێ کراوە کە تەنیا باری ئاسنەواڵەی پێ‌ بووە.
دوای ئەوەی کە هێزەکانی رێژیم تەقە لە برایم جەهان ئارا دەکەن، ئەو هاووڵاتییە لە نزیک زەوییەکانی سەید رەسووڵی بابی گەورە گیانی لەدەست داوە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە لە نەخۆشخانەی شاری پیرانشارن و نەیانتوانیوە تەرمی کاک برایم وەربگرنەوە.