کوردستان میدیا: رزگار ئالانی نوێنەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە بریتانیا چاوپێکەوتنی لەگەڵ جۆ بیلینگهام پێک هێنا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، نوێنەری حیزبی دێمۆکرات لەو دانیشتنەدا باسی لە دوا گۆڕانکارییەکانی کۆنگرەی 15ی ئەو حیزبە کرد و وتی: لەو کۆنگرەیەدا بڕیاری هەوڵدان بۆ یەکریزی و یەکگرتوویی نێوان هێزە سیاسییەکان دراوە.
هێنانە بەرباسی رێککەوتنامەی نێوان حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵە تەوەرێکی دیکەی ئەو دانیشتنە بوو.
لەبەشێکی دیکەی ئەو دانیشتنەدا بارودۆخی ئێران و گەمارۆکانی سەر ئەو رێژیمە و هەروەها دۆخی کوردستانیش تاوتوێ کرا.