کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزب لەگەڵ بەرپرسانی پارتی لیبرال دێمۆکراتی بریتانیا کۆبووەوە

14:56 - 15 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئێران، هاوپێوەندیی حیزبە کوردییەکان کوردستانی ئێران، گاریگەریی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان لەسەر خەڵکی ئێران و بارودۆخی رۆژهەڵاتی نێوڕاست، باس‌گەلێگ بوون لەو دانیشتنەدا تیشکیان خرایە سەر.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی، رزگار ئالانی نوێنەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا لەگەڵ بەرپرسانی حیزبیی پارتی لیبرال دێمۆکراتی بریتانیا کۆبووەوە لەسەر کۆمەڵێک پرسی پێوەندیدار بە بارودۆخی ئێستای ئێران و ناوچەکە ئاڵوگۆڕی بیروڕای کرد.
کۆنگرەی ١٥ی حیزبی دێمۆکرات و هەوڵدان بۆ یەکڕیزی لەپێناو سەرکەوتندا وەکوو دروشمی کۆنگرە، رێککەوتننامەی حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵە و دانیشتنەکانی حیزبی دێمۆکرات و هاوڕێیانی پێشوو، چەندین تەوەری دیکەی ئەم هاودیتنە بوو.
گەمارۆ ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان بۆسەر ئێران و گاریگەرییان لەسەر خەڵک و بەتایبەت رێژیمی ئێران لەو دانیشتنەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کرا.
نوێنەری حیزب لەو دانیشتەندا گوتی: سیاسەتەکانی رێژیمی تاران قابیلی ئاڵوگۆڕ نین و تەنیا بە گۆڕینی ئەو رێژیمە ئاڵوگۆڕ لە دەسەڵاتی ئێراندا پێک دێت.