کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران بەبۆنەی ١٦‌ی سەرماوەز رۆژی خوێندکار

15:47 - 16 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: ژمارەیەک لە خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران بەبۆنەی ١٦‌ی سەماوەز رۆژی خوێندکار، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا کە نوسخەیەکی بەماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە هاتووە، رۆژێک کە زانست توانیی بۆ جارێکی دیکە کۆشکی دیکتاتۆریەت و زوڵم و زۆری تێک بشکێنێ، ئەو رۆژە بوو کە دەسەڵاتدارنی وڵاتان بۆیان دەرکەوت کە بە سەرکوت و خەفەقان خوێندکار بە چۆکدا نایەت.
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، لەحاڵی حازردا خوێندکاران پشت ئەستوورتر لە جاران داوای مافە رەواکانیان دەکەن و زیاتریش بە مافەکانیان ئاشنا بوون.
لەو بەیاننامەیەدا نووسراوە، ئەزموونی مێژوویی ساڵی ١٩٦٨‌ی فەرانسە پێمان دەڵێ‌ کە ورەی پۆڵاینی خوێندکار دەتوانێ کۆشکی دوگلـەکان تێک بشکێنێ‌ و هەتا وەدی نەهاتنی ویستەکانی دەست لەخەبات هەڵنەگرێ‌.

ئەو خوێندکارانە لە کۆتاییدا چەند خاڵیان وەک داواکاری خستۆتە روو:

ــ بەفەرمیی ناسینی مافی دیاری کردنی چارەنووس لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە

ــ مافی خوێندن بە زمانی کوردی

ــ هەڵوەشاندنەوەی هەڵاواردن

ــ دابەش کردنی دەسەڵات

ــ ئازاد کردنی بێ‌ ئەملاوئەولای خوێندکارانی زیندانیی و چەندین داواکاری دیکە...

ئەو خوێندکارانە کە بەیاننامەکەیان دەرکردووە سەر بەو زانکۆیانەن:

ــ زانکۆی عەلامەی تەباتەبایی تاران

ــ زانکۆی ئەمیرکەبیر

ــ زانکۆی تاران

ــ زانکۆی بهشتی تاران

ــ زانکۆی کوردستان

ــ زانکۆکانی نازلوو، سەنعەتی، کەماڵ، ئافاق، ئازەربادگانی ورمێ‌

ــ زانکۆکانی پەیام نوور و ئازادی مەهاباد

ــ زانکۆی پەیام نووری نەغەدە

ــ زانکۆی پەیام نووری بۆکان

ــ زانکۆی پەیام نووری مەریوان

ــ زانکۆی پەیام نووری سەقز

ــ زانکۆی پەیام نووری سەردەشت