کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری سنە رێوڕەسمی رۆژی خوێندكارییان لەو زانكۆیە بایكوت كرد

19:32 - 16 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری سنە بە هۆی زەخت و گوشاری لێپرسراوانی ئەو زانكۆیە بەشدارییان لە رێوڕەسمی رۆژی ١٦‌ی سەرماوەزدا نەكرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بڕیار وابوو رێوڕەسمی ١٦ی سەرماوەز رۆژی خوێندكار لەلایەن ئەنجومەنەكانی ناو زانكۆوە بەڕێوە بچێت.
هەر لەو پێوەندییەدا ئێوارێ‌ رێكەوتی ١٥‌ی سەرماوەز لەلایەن لێپرسراوانی زانكۆوە بە ئەنجومەنەكان راگەینراوە كە بەڕێوەبەرانی زانكۆ ئەو رێورەسمە بەڕێوە دەبەن.
ئەو هەوڵەی لێپرسراوانی زانكۆ ناڕەزایەتیی خوێندكارانی لێكەوتەوە و بە نیشانەی ئیعتراز لە رۆژی ١٦ سەرماوەزدا لەو رێوڕەسمەدا ئامادە نەبوون.