کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئیرلەند کچە کوردێک وەک بەرپرسی رێکخراوی کولتوورە جیاوازەکانی پارێزگای \"لیترۆم\" هەڵبژێردرا

13:42 - 18 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: کچە کوردێک و ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، وەک بەرپرسی رێکخراوی کولتوورە جیاوازەکانی پارێزگای لیترۆم هەڵبژێردرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ١٥‌ی سەرماوەز لە پارێزگەی لیترۆمی وڵاتی ئیرلەندا کۆنفرانسێک بە بەشداریی نوێنەرانی کولتورە جیاوازەکانی ئەو پارێزگایە بەڕێوەچوو.
لەو کۆنفرانسەدا کە لەژێر چاودێریی دوو ناوەندی لایتریم ئنتێرکاڵچر فورویم و یوروپییەن یۆنیۆن پیس پروگرامدا بەرێوەچوو، هەڵاڵە ئەحمەدی ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بەکۆی دەنگ وەک بەرپرسی رێکخراوەکە هەڵبژێردرا.
هەرلەو کونفرانسەدا چەند بابەتی تایبەت بە نزیکی و پێکەوە کار کردنی خەڵکی نەتەوە جیاوازەکانی ئەو پارێزگایە هاتە گۆڕێ و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە لەژێر چەترێکدا خزمەت بە داب و نەریتی هەموو نەتەوەکان بکرێت.