کوردستان میدیا: لێپرسراوی ئیدارەی ئیدز و تەندروستی رایگەیاند، لە سەدا ٤٦ی تووشبوان بە ویرووسی ئیدز تەمەنیان لەنێوان ٢٥ هەتا ٣٤ ساڵ دایە.
عەباس سەداقەت لەو باوەڕە دایە کە لە ئێراندا ٢٤ هەزار کەس تووشی ویرووسی ئیدز بوون و لە کۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٤٦%یان نێونجی تەمەنیان ٢٥ هەتا ٣٤ ساڵ دایه.
ئەگەرچی ئامارە فەرمییەکانی رێژیمی ئێران دەربڕی ئەوەن کە کەمتر لە ٢٤ هەزار کەسی تووشبوو بە ئیدز لە ئێران هەیە، بەڵام بەڕای کارناسانی تەندروستی ئەو رێژەیە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسە.
بەپێی فۆرمووڵ و پێوەرە جیهانییەکان و بەپێی ئەو حاڵەتانەی کە شناسایی کراون، لە ئێراندا ١٠٠ هەتا ١٢٠ هەزار کەسی تووشبوون بە ویرووسی HIV بوونیان هەیە.
هەر لەو پێوەندییەدا بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندورستی و دەرمانی رێژیمی ئێران ژمارەی تووشبوان بە نەخۆشیی ئیدز لە کۆتایی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٠دا نزیک بە ٢٣ هەزار و ٥٠٠ کەس راگەیەندراوە و هەر ئەو ناوەندە ئاماری ساڵی پێشووی ٢٠ هەزار و ٩٧٥ کەس راگەیاندبوو، بەڵام کارناسانی زانستی پزیشکی ئەو ئامارانە بە راست نازانن و لەو باوەڕە دان کە ئامارەکان لەو رێژەیە زیاترن.