کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە هەرێمی کوردستان کۆنفرانسی زانستیی \"زمانناسی\" بەڕێوە دەچێت

13:23 - 19 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: لە شاری هەولێر کۆنفرانسێک لەژێر ناویزمان ناسنامەی نەتەوەیە بە بەشداریی ژمارەیەک بەرچاو لە توێژەرانی ئەو بوارە و رووژنامەنووسان بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە ئەو کۆنفرانسە لە رێکەوتی ٢٦‌ی سەرماوەزەوە دەست پێ بکات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئازاد حەمەدەمین یەکێک لە ئەندامانی لێژنەی ئەو کۆنفرانسە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاندووە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی پەروەردە، ئەکادیمیای کوردی و سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لەم چالاکییەدا بەشدارن.
دوو تەوەری سەرەکیی رۆڵی میدیا لە پەرەپێدانی زمان و رۆڵی پەروەردە لە پەرەپێدانی زمان لەو کۆنفرانسەدا دەخرێنە روو.
بۆ هەر کام لەو تەوەرانە ٨ توێژینەوە لەلایەن کەسانی شارەزا و پسپۆڕەوە پێشکەش دەکرێت.