کوردستان میدیا: ئەحمەد مەلازادە کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی ئاشناکی سەڵماس، حەوتووی رابردوو بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە و پاشان لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کراوە.
هرانا بڵاوی کردەوە، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە درێژەی لێپرسینەوەکەیدا هەڕەشەی لێ کراوە کەلە بەدواداچوونی چارەنووسی کورە بەند کراوەکەی خۆ ببویرێت.
چارەنووسی کوڕەکەی ئەحمەد کە ساڵێک پێشتر لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کراوە، ناڕوونە.
رەزا مەلازادە کوڕی ئەحمەد و تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی گوندی ئاشناکی سەربە شارستانی سەڵماس لە کۆتاییەکانی هاوینی ١٣٩٠ی هەتاوی لە کاتی رۆیشتن بۆ شاری پاوە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە دەسبەسەرگەکانی سپا لە شاری کرماشان راگوێزرا و لەو کاتەوە هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییه.
سەرەڕای سەردانی بەردەوامی باوکی ناوبراو لە دەزگا ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەکانی رێژیم، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی وەرنەگیراوە.
مەلازادە لە کاتی دەسبەسەر کراندا بریندار و بارودۆخی تەندروستیی نالەبار بووە و تۆمەتە پاڵدراوەکان و بێئاگایی ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە دۆخی ناوبراو، ئەگەری مەرگی لەژێر ئەشکەنجەدا زێدەتر دەکات.