کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێمۆکرات لە کۆبوونەوەی بونیادی سەدەی داهاتوو لە بریتانیا

14:46 - 19 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: لەسەر بانگهێشتی بونیادی سەدەی داهاتوو نوێنەری حیزبی دێمۆکرات بەشداری لە کۆبوونەوەیەک لەژێر ناوی پرسی کێوەکانی نۆبا لە سوودان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رزگار ئالانی وەک نوێنەری حیزبی دێمۆکرات لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوو و لەوێدا هێندی باسی وەکوو بارودۆخی سوودان و چاکسازی لەو وڵاتە و کوشت و کوشتارەکان لە ئەنجامی شەڕە ناوخۆییەکانەوە وروژێندراون.
هەر لەو پێوەندییەدا کێشەکانی ئیسراییل و سوودان تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوە بوو.
هەروەها بەشدارن پڕژاونەتە سەر پرسی ناردنی چەکوچۆڵ لەلایەن ئێرانەوە بۆ گرووپی حەماس و ئاسانکارییەکانی سوودان بۆ ئەو پرسە.