کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەکانی ورمێ‌ و مەریوان، بەرز نرخێندرا

15:31 - 19 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەکانی ورمێ‌ و مەریوان بە بۆنەی رۆژی ٢٦‌ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دۆستان و دڵسۆزانی حیزبی دێمۆکرات لە شارەکی ئیسلام‌ئابادی ورمێ‌ بە بڵاو کردنەوەی تراکت، رێزیان لە رۆژی پێشمەرگەی کوردستان گرت.
قوتابخانەی دیانەت ‌و کۆڵانەکانی دەوروبەری، قوتابخانەی راە شهدا ‌و چەندین کۆڵانی شارەکی ئیسلام ئاباد و دەوروبەری شیرینی فرۆشی سلسبیل، ئەو شوێنانە بوون کە چالاکیی تێدا ئەنجام دراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا لە چەندین ناوچەی مەریوانیش چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
ئەو شوێنانە بریتین لە: گەڕەکی مووسک، ئاوایی سیاناو، گوندی نێ‌، ئاوایی سێفی سەروو، گەڕەکی کەمەربەندی و چوارباخ.