کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە هرات هێرش کرایە سەر بینای کونسولگەریی رێژیمی ئێران

20:35 - 19 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: بەشێکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی ئەفغان بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە کوژرانی ١٣ هاووڵاتیی ئەفغانی، هێرشیان کردە سەر بینای کونسولگەری رێژیمی ئێران لە هرات.
ئەو هاووڵاتییانە کە دانیشتووی شەهرەکی ئیسلام قەلعە بوون خوازیاری رادەست کردنی تەرمی ئەو ١٣ هاووڵاتییە کوژراوە لەلایەن ئێرانەوە بە بنەماڵەکانیان بوون.
ماوەی ٤ مانگ لەمەوبەر ١٣ لاوی ئەفغانی بە مەبەستی کار چوونە ئێران و بنەماڵەکانیان لەو باوەڕە دان ئەو ١٣ هاووڵاتییە ئەفغانییە لەسەر سنوور لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمەوە کوژراون.
ناڕازییان بە بەرد و دار هێرشیان کردۆتە سەر کونسولگەریی رێژیمی ئێران و خوازیاری وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییانە بوون.
یەکێک لەو ناڕازییانە بە هەواڵدەریی BBCی راگەیاندووە، ماوەی چوار مانگە ئێمە سەردانی چەندین شوێن بۆ وێنە کابولیشمان کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکمان پێ‌ نادەنەوە.
ماوەیەک لەمەوبەر لێپرسراوانی هرات بەڵێنیان بە ناڕازییان دابوو کە ئەو مەسەلەیە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان باس دەکەن.