کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە قوتابیانی رووداوی قوتابخانەی شیناوێ‌ گیانی لەدەست دا

00:46 - 20 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: قوتابییەکی کچی تەمەن ١٠ ساڵی رووداوی ئاگرگرتنی قوتابخانەی ئاوایی شیناوێ‌، لە نەخۆشخانەی شاری تەورێز گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەیران یەگانە تەمەن ١٠ ساڵ و کچی سەید لوقمان یەگانە بە هۆی رادەی زۆری سووتانەکەی دوای چوار رۆژ لە رووداوی ئاگرگرتنی یەکێک لە پۆلەکانی قوتابخانەی شیناوێ‌ کۆچی دوایی کرد.
سەرلە بەیانی رێکەوتی ١٥‌ی سەرماوەز پۆڵێکی چواری سەرەتایی لە قوتابخانەی گوندی شیناوێ‌ سەربە پیرانشار لە ئەنجامی تەقینەوەی کورەی نەوتی، ئاگری گرت.
بە هۆی ئەو ئاگرە ٣٧ قوتابیی کچی پۆلی چواری سەرەتایی بوونە قوربانی و ژمارەیەکی بەرچاویان بە هۆی زۆری پلەی سووتاوەکەیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ‌ و تەورێز کران.
سەیران یەگانە یەک لەو ٨ قوتابییە بوو کە بە هۆی زۆری پلەی سووتانەکەی رەوانەی شاری تەورێز کرابوو.