کوردستان میدیا: بە هۆی رووداوی هاتوچۆ لە جادەی مەریوان ــ سنە لە سێڕێیان گوندی لەنگەرێز، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داوە و دووی دیکەش بە توندی بریندار بوون.
لە هۆکاری روودانی کارەساتی هاتوچۆ لە سێڕێیانی لەنگەرێز کەبە جادە مەرگ ناسراوە، بەرتەسک بوون، قەرەباڵغی، هاتوچۆی ماشێنە قورسەکان وەک تریلر و تانکری نەوت هەڵگر و دانەنانی هێماکانی ئاگادارکەرەوە لە قەراخی جادەکان، دەتوانین ئاماژە پێبکەین.
لە ماوەی ١٠ ساڵ پێشەوە هەتا ئێستا بـڕیارە ئەو جادەیە دروست بکرێ، بەڵام لەلایەن ئۆرگانە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە هیچ کارێکی بۆ نەکراوە.