کوردستان میدیا: لە شاری بۆکان بە بڵاوکردنەوەی تراکت، پوستێر و CD لە چەندین شوێنی شار، رۆژی ٢٦ی سەرماوەزیان بەرز نرخاند.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، زانستگای پەیام نوور، زانستگای ئازاد، قوتابخانەکانی ئیستقلال، علم و سەنعەت، مفتح، خومەینی، ٣ی خورداد، ئەندیشەی کچان و سعادتی کچان ئەو شوێنانە بوون کە چاڵاکی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە.
هەروەها ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات لە مەیدانی فوتباڵ و کۆلانەکانی، ئیدارەی ئامووزش و پەروەرش، کتێبخانەی مامۆستا حەقیقی، کۆڵانەکانی سینما وحدتیش، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
رێکەوتی ١٩ی سەرماوەزیش ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە شەهرەکی ئیسلام ئابادی ورمێ و ئاواییەکانی مەریوان بە بۆنەی رۆژی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە بردبوو.