کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی عەرەبی ئەهوازی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کران

19:30 - 20 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، دوو هاووڵاتیی عەرەبی ئەهوازیان لە ناوچەی حی سیدکریم دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی چاڵاکانی مافی مرۆڤی ئەهوازی، مەجید ئەلساری تەمەن ٤٥ ساڵ و سەید عەتیە مووسەوی تەمەن ٤٢ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیاندا لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییه.
هەر لەو پێوەندییەدا مەسعوود دغاغلە خەڵکی شاری ئەهواز، ماوەی ١٨ مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی چالاکی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەدژی نیزام لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بنەماڵەی مەسعوود دغاغلە نیگەرانیی چارەنووسی کوڕەکەیانن و راشیانگەیاندووە، لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە پێیان وتراوە دەبێ‌ کوڕەکەیان لەبیر بکەن.