کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەگەری ئیعدام کردنی چوار چالاکی فەرهەنگی عەرەب لەلایەن دەزگای قەزایی رێژیمی ئێرانەوە لەئارا دایە

20:23 - 20 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: چوار هاووڵاتیی عەرەبی ئەهواز لەلایەن دەزگا قەزاییەکانی رێژیمی ئێرانەوە، ماوەی سێ‌ مانگ لەمەوبەر بە ئیعدام مەحکووم کراون.
بەپێی هەواڵی کەمپەینی چالاکانی ئاشتی، عەبدولرەزا ئەمیر خەنفازە تەمەن ٢٥ ساڵ و شاعیر، غازی عەبباسی تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی ئەحمەد شاعیر، عەبدولئەمیر مجدمی تەمەن ٣٢ ساڵ و خێزاندار و شەهاب عەبباسی تەمن ٢٤ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، ئەو چوار چالاکە فەرهەنگییەن کە بە تۆمەتی محاربە حوکمی ئیعدامیان بەسەردا سەپاوە.
هەر لەو پێوەندییەدا هادی ئەبوو خەنفەر، تەمەن ٣١ ساڵ و کوڕی عەبدولخزر و جاسم موقەدەم تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی سەعید، هەر کام بە سێ‌ ساڵ زیندان و دوور خستنەوە بۆ گرتووخانەی ئەردەبیل حوکم دراون.
دەزگا قەزاییەکانی رێژیمی ئێران تۆمەتی دژایەتیی لەگەڵ خودا و هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیییان داوەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە عەرەبە.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستە روو، ئەو شەش هاووڵاتییە بۆ ماوەیەکی زۆر لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای خووزستاندا لەژێر ئەشکەنجەدا بوون.
لەحاڵی حازردا دۆسیەی ئەو چوار هاووڵاتییە عەرەبە کە بە ئیعدام حوکم دراون لە دادگای پێداچوونەوە دایە.