کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٥٠٠ ئاوایی پارێزگای ورمێ‌ لە کەڵک وەرگرتن لە گازی سروشتی بێ بەرین

21:13 - 20 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: ٥٣٣ ئاوایی لە پارێزگای ورمێ‌ کەلە ٥ کیلۆمیتری هیڵی لوولەی سەرەکیی گاز هەڵکەوتوون، لە گازی شاری بێ‌بەرین.
بەشی راگەیاندنی شیرکەتی گازی پارێزگای ورمێ‌ بڵاوی کردەوە، هەتا ئێستا تەنیا ٢٥ لە سەدی ئاواییەکانی ئەو پارێزگایە گاز کێشیان بۆ کراوە.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، ناوەندە پێوەندیدارەکانی وەکوو پارێزگای ورمێ‌ هیچ پلانێکیان تایبەتییان بۆ خزمەتگوزاری ٧٥%ی ئەو ئاواییانەی کەلە گاز بێ‌بەشن، نییە.
لێپرسراوی شیرکەتی گازی پارێزگای ورمێ‌ هۆکاری بێبەری بوونی ئەو ئاواییانەی لە گاز گەڕاندۆتە بۆ دابین نەکردنی بوودجە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی رێژیمی ئێرانەوە.
هەر چەندە لێپرسراونی پێوەندیدار بەڵێنی ئەوەیان داوە کە هەتا کۆتایی ساڵی ١٣٩١ بۆ ١٠٠ ئاوایی دیکەش گاز دەکێشین، بەڵام وەدی هاتنی ئەو بەڵێنە لەو ماوە کورتەدا شتێکی‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ئەستەمە.