کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری بەڕێوە چوونی رێوڕەسمی رۆژی پێشمەرگەی كوردستان لە وڵا‌تی نۆروێژ و سوید

14:05 - 21 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان لە وڵاتی نۆروێژ و شاری ئوریبرۆ( سوید) بە بۆنەی ٢٦‌ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی كوردستان رێوڕەسمێك بەڕێوە دەبەن.
ئەو رێورەسمە رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٥‌ی سەرماوەز ( ١٥ی دسامبر) لە وڵاتی نۆروێژ لە شوێنێك بە ناوی raelingen videregaende skole بەڕێوە دەچێت.
لەو رێورەسمەدا سێ‌ هۆنەرمەند بە وتنی گوڕانی و موزیك ژەنی رێورەسمەكە زیاتر دەڕازێنەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا رێوڕەسمێکیش لە شاری ئوریبرۆ رێکەوتی ٢ی بەفرانبار بەرامبەر بە ٢٢ دێسامبر لە Orebro bruparken بەڕێوە دەچێت.