کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە کانادا لەگەڵ دوو ئەندام پارلەمانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە

13:18 - 22 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە رۆژئاوای کانادا لەگەڵ کێنێدی ستوارت و پیتێر جوولیان چاوپێکەوتنیان پێک هێنا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سمایل ئیبراهیمی و شەهریار ویژە، نوێنەر و بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە رۆژئاوای کانادا وێڕای شی کردنەوەی دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ئێران و کوردستان، رەوشی پڕ لە مەترسیی ژیانی کاسبکارانی کوردی سەر سنووریان لەگەڵ ئەو دوو ئەندام پارلەمانە باس کرد.
بەرپرسی هەیئەتی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە رۆژئاوای کانادا داوای لەو دوو ئەندام پارلەمانە کرد کە پرسە باسکراوەکان لە دووتوێی نامەیەکدا بگەیەننە پارلەمانی کانادا.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەو هەیئەتە توانیی چاوی بە پییەتڕۆ کالێندینۆ ئەندامی شۆرای شاری بێرنابی بکەوێ.
سمایل ئیبراهیمی نوێنەری حیزبی دێمۆکرات داوای لەو ئەندام و شۆرایە کرد کە پێویستە شارەوانیی ئەو شارە لەپێوەندیی بەڕێوە بردنی رێوڕەسم و بۆنە تایبەتییەکاندا هاوکارییان بکەن.
لەلایەکی دیکەوە هەیئەتی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە رۆژئاوای کانادا بە سەرپەرستیی شەهریار ویژە بەرپرسی کۆمیتە لەسەر بانگهێشتی جان وێستۆن ئەندام پارلەمانی کانادا بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی داخرانی باڵوێزخانەی رێژیمی ئێران لەو وڵاتەدا کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری کۆچ و کۆچبەرانیش لە رێگای ئیسکیاپەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بوو و لەوێدا چەندین بابەتی پێوەندیدار بە داخرانی باڵوێزخانەی ئێران لە کانادا، پەنابەرانی کورد، مافی مرۆڤ و کێشەی کەمایەتییە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان تاوتوێ‌ کران.
هەر لە درێژەی ئەو کار و چالاکییانەدا بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرت و نوێنەری ئەو حیزبە لە رۆژئاوای کانادا توانیان لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی کوردستان کۆ ببنەوە.

3032.jpg


لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاری پێک هێنانی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان درا.
نوێنەرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پارتی دێمۆکراتی کوردستان، یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان ، رێکخراوی یەکیەتی نەتەوەیی کورد لە سوویە و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون.