کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

\"وۆرک شۆپ\"ێک لەژێر ناوی \"توندوتیژی خێزانی\" بۆ ئەندامانی یەکیەتیی ژنان پێک هات

15:52 - 22 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: ئەنجومەنی باڵایی خانمان و رێکخراوی فریاکەوتنی میللیی کات، وۆرک شۆپێکیان بۆ نوێنەرانی چەندین رێکخراوی تایبەت بە ژنان و ژمارەیەک لە ئەندامانی یەکیەیتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پێک هێنا.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو وۆرک شۆپەدا کە رۆژی سێ‌‎شەممە، رێکەوتی ٢١ی سەرماوەز بەڕێوە چوو، لاجان سابیر پارێزەر لەسەر جۆرەکانی توندوتیژیی خێزانی و ئەرکی یاسا و دەسەڵات لە بنبڕکردنی ئەو دیاردەیە و هۆکارەکانی ئەم شێوە توندوتیژیە بۆ بەشداران دوا.
پاشان کۆڕگێڕ لەسەر یاسای بەرەنگاری لەگەڵ توندوتیژی کەلە یاسای بنەڕەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە و شێوازی بەرامبەر بوونەوەی تاکەکانی خێزان لەگەڵ ئەم دیاردە، هێندێک زانیاریان بە بەشدارانی کۆڕەکە بەخشی.
لاجان سابیر لە درێژەی باسەکەیدا وێڕای ئاماژەی بە هێندێ‌ خاڵە یاساییەکان، وتی: هەموو کردار، وتە و هەڕەشە کردنێک لە ئەندامانی خێزان، کە لە چوارچێوەی ئازاری جەستەیی، جینسی، دەروونی، پێشێڵ کردنی ماف و ئازادییە تاکەکەسییەکان بێت، وەک توندوتیژیی خێزانی دێتە ئەژمار.
دواتریش کۆڕ گێڕ باسی لەو سزایانە کرد کەلە یاسای بنەڕەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بۆ رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ توندوتیژیی خێزانی هاتووە.