کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شارەكانی بۆكان و سەقز بە بەڕێوە بردنی چالاكیی تەبلیغی رێز لە رۆژی پێشمەرگەی كوردستان گیرا

19:13 - 23 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان لە ناو شاری بۆكان و ناوچەكانی شاری سەقز چالاكیی تەبلیغیان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لە چەندین شوێنی شاری بۆكان ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێمۆكرات بەبۆنەی رۆژی ٢٦‌ی سەرماوەز چالاكیان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانە بریتین لە:

شەقامی قانع ـ شەقامی یەخ سازی ـ شەقامەكانی پشت خانە سازمانیەكانی كوی ئەندێشە ـ مزگەوتی حاجی رەسووڵ ـ مزگەوتی جامع لە عەلی ئاوا ـ گۆڕەپانی وەحدەت ـ دەورووبەری گەراج ـ شەقامی زانكۆی پەیام نوور ـ بەردەم دادگا ـ شەقامی دادگا ـ شەقامی كوشتارگا ـ گۆڕەپانی جانبازان و كۆڵانەكانی عەلی ئاوا.

هەر بەو بۆنەیەوە ئەویندارانی رێگای دێمۆكرات لە شاری سەقزیش رێزیان لەو رۆژە گرت.

ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات لە گەڕەكی كەریم ئاوا، سیلۆ، حەماڵ ئاوا و شاناز تراكت و پوستێری تایبەت بە رۆژی پێشمەرگەی كوردستانیان بڵاو كردەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات وێڕای بڵاو كردنەوەی تراكت درووشمی پێشمەرگە باسكی بەهێزە گەلە، سڵاو لە حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانیشیان لە دیوارەكان نووسیوە.

لەلایەكی دیكەوە لە ئاوایی وەشەدەرێ‌ی سەر بە سەقز تراكت و پوستێری ٢٦‌ی سەماوەز بڵاو كراوەتەوە و دوابەدوای ئەو هەوڵەی دۆستانی حیزبی دێمۆكرات، دەست و پێوەندییەكانی رێژیم رژاونەتە ئەو ئاواییە و تراكتەكانیان كۆ كردوونەتەوە.