کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایكی سێ‌ شەهیدی رێگای رزگاری كوردستان لە ناوچەی نەوسوود كۆچی دوایی كرد

20:46 - 23 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: مینا عەبدی دایكی سێ‌ شەهیدی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە ناوچەی نەسوود كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، دایە مینا عەبدی خەڵكی ئاوایی نەیسانە بە هۆی نەخۆشی رێكەوتی ٢٣‌ی سەرماوەز ماڵاوایی لە ژیان كرد.
مینا عەبدی دایكی شەهیدان سابیر غەفاری سەردەستە، رەجەب غەفاری سەر پەڵ و سەلما غەفاری تەشكیلاتی حیزبی دێمۆكرات، بوو.

دایە مینا یەكێك لەو شێرە ژنانە بوو كە بە شەهید بوونی دوو كوڕ و كچە شەهیدەكەی و هەروەها لە بەرامبەر تانە و تەشەری دەست و پێوەندییەكانی رێژیمدا بە چۆكدا نەهات.

ئەو دایكەی سێ‌ شەهیدەی حیزبی دێمۆكرات خۆشەویست و جێگای باوەڕی خەڵكی ناوچەی نەوسوود بوو.

3056.jpg


حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایە مینا عەبدی و خەڵكی ناوچەی نەوسوود دەكات.

رۆحی شاد