کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكیی تەبلیغی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لە شارەكانی مەهاباد و سنە

14:30 - 24 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لە شارەكانی مەهاباد و سنە بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی كوردستان بە بەڕێوە بردنی چالاكیی تەبلیغی رێزیان لەو رۆژە گرت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، دەورووبەری سەدا و سیما، زانكۆی ئازاد، زانكۆی پەیام نوور، ترمیناڵی گەورە، فەلەكەی مەحموودكان، فەلەكەی مادەر، شەقامی بیمارستان، بەری شیلانان، سێ‌ رییانی شیلانان ئەو شوێنانەی شاری مەهابادن كە چالاكیی تێیدا بەڕێوە چووە.

لەو شوێنانە بە شێوەیەكی بەرچاو تراكت و پوستێری پێوەندیدار بە رۆژی پێشمەرگەی كوردستان بڵاو كراوەتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا دڵسۆزانی حیزبی دێمۆكرات لە شاری سنەش بەبڵاو كردنەوەی تراكت و پوستێر، رۆژی پێشمەرگەی كوردستانیان بەرز راگرت.
گەڕەكی چوارباغ، پیر محەممەد، بلواری ٢٨ دی، چوار رێیانی سیروس، تەپەی بەهار مەست، ئاشی فەرزانە، مەیدانی مادەر، شەقامی نەمەكی، گەڕەكی ئاغازەمان، بەردەشت، گەلە خان، شەقامی فردۆسی، مەیدانی ئازادی، كوڵانی رێزان، قەتارچیان، بەر دوكانەكان، سەفەری، بلواری كوردستان، دەوروبەری كلیسا ئەو شوێنانەن كە تراكت و پوستێری 26‌ی سەرماوەز تێیدا بڵاو بۆتەوە.