کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لەلایەن ئەویندارانی رێگای دێمۆکراتەوە بەردەوامە

16:51 - 25 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: چالاکیی ئەندامان ‌و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشێوەی بەرین لە شار‌ و شارۆچکە ‌و گوندەکانی کوردستان بەردەوامە ‌و تێکۆشەرانی حیزبی دێمۆکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت ‌و پووستێر ‌و نووسینی دروشم، رێزیان لە رۆژی ٢٦‌ی سەرماوەز گرت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان چەندین شار و لەوانە تارانیش ئەنجام درا.


ئەو شوێنانە کە چالاکی تەبلیغیی تێیدا بەڕێوە چووە بریتین له:

تاران:

ئوتووبانی ئەرتش، ئوتووبانی ئیمام عەلی، شەهرەکی ئەقدەسیە، بلواری مەحەلاتی، شەقامی ١٦ی ئازەر، بلواری نەو بنیاد و سەعادەت ئاباد.
ورمێ:

نووسین ‌و بڵاوکردنەوەی تراکت ‌و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شەقامی ساحل رووبەڕووی وەزارەتی ئیتلاعاتی ورمێ‌، شەهرەکی ئازادەگان، شەهرەکی شێخ تەپە، شەهرەکی تەرزیلو، شەهرەکی فرشتە و جادەی ئیمام زادە.
ناوچەی دۆڵ سەربە شاری ورمێ‌ له رێگای نێودەوڵەتیی نێوان ورمێ ــ مهاباد بە درێژایی ناوچەی دۆڵ، گوندەکانی جولبەر، باڵستان، دیزێ‌، کەنعانی خواروو و ژووروو، ساموڕتێ‌، شەیتان ئاوا، شەهرەکی نەسر، گوندی پیر عەلی، جادەی ناڕێ‌، جادەی نێوان سوڵتان ئاوا‌و و کارخانەی سیمانی رەشەکان، شەهرەکی کارمەندان لە نێوان رەشەکان ‌و داشاغوڵ.
مەهاباد:

ئەندامانی حیزب لە شاری مهاباد بە بڵاوکردنەوەی تراکت، سی‌دی ‌و نووسینی دروشمی پێشمەرگەی خوێندکار، خوێندکار پێشمەرگەیە لە زانکۆی ئازاد ‌و پەیام‌نوور چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
چۆمی مەجیدخان:

له ئاواییەکانی پیرۆلی باغی، حاجی لەک، حاجی حەسەن، قرەمووسالی، قەباکەندی، دێ‌ مەلا، حوسێن مامە، سەوزی، قەرەگوڵ، سەرچنار، ئاغڵیان، سریلاوا. هەروەها ئەندامانی حیزب لە نێوان پاسگای بەردەڕەشان ‌و قلیان قاغ بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ئاڵای کوردستانیان هەڵکردووە.
بۆکان:

سەیرانگای کێوەرەش ‌و پارکی ساحیلی، تابلۆکانی بلواری میاندواو، فەلەکەی عەلی ئاباد، زانستگای پیام نوور، تابلۆکانی جادەی بۆکان ــ میاندواو هەتا پردی حوسێن مامە، بلواری شاری، قرەموسالی، جادەی ئەشکەوتان، جادەی حاجی ئاباد، گوندەکانی شێخ لەر، قەرەکەند، عەزیز کەند، سێدئاوا، نۆبار، باغچە، داش بەند، حاجی ئاباد، حوسێن مامە، پردی حسێن مامە، قاڕنجەی‌ گەورە، میراوا، بلواری شەمس بورهان و شەقامی گوڵزار.
هەر لەو پێوەندییەدا ژمارەیەک لە لاوانی شۆڕشگێڕ ‌و نیشتمانپەروەری وڵاتەکەمان لە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان بە سەردانی گۆڕستانی شەهیدان لە گوندەکانی سەراو، برایم ئاباد، گامێشگۆلی، لەگز ‌و رەحیم خان بەرەو پیری ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان چوون.
لەلایەکی دیکەوە لە ناوچەی مەهاباد و له گوڕستانی شەهیدان لە گردەقووڵ، قەرەداغ، گردی یاقووب ‌ئاڵای کوردستان هەڵکراوە.
سنه:

شارەکی ٥ی ئازەر، حاجی ئابادی سەرو‌و و خواروو، چوارباخ، بلواری ٢٨ی دەی، نەمەکی، گوڵشەن، عەبباس ئاوا، ئاویەر، سەفەری، گەڕەکی فەیزئاوا، دەبیرستانی کوڕانەی خەلیج فارس، دەبیرستانی کوڕانەی روودکی، موجتەمەعی ئامووزش ‌و پەروەرشی کوڕانەی ئەنواری، شەقامی سیرووس، تەپەی حەنیفە، مەیدان ئێقباڵ، چوارڕێیانی سیرووس و دەوری مەیدان.
نەوسوود:

حەوزەلارە، مزگیە قووڵە، بازارچەی مەرزی، مەدرەسەی کچانەی شبانەرووزی، پارکی ملەسەروا، ساڵۆنی ئاموزشی منداڵان، ترمیناڵی نەوسوود ــ پاوە، جادەی پاوە ــ نەوسوود.