کوردستان میدیا: هێزەکانی یەگان ویژەی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە چەندین گەڕەک و ئاوایی شاری پاوە دەستیان بە کۆ کردنەوەی ماهوارە کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزەکانی یەگان ویژە لە چەندین گوند و گەڕەکی شار، رژاونەتە ماڵی هاووڵاتییان و دەستیان بەسەر ماهوارەی دانیشتوانی ئەو گوندەدا گرتووە.
هەر ئەو هێزانە لە گوندەکانی خانەگا و چۆڕژێ ژمارەیەکی بەرچاو لە ماهوارەی هاووڵاتییانیان زەوت کردووە.
بەوتەی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە هێزەکانی یەگان ویژە وێڕای کۆ کردنەوەی ماهوارە بێ رێزیشیان بە خاوەن ماهوارەکان کردووە.