کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم بۆسەر کاسبکاران لە ناوچەی پاوە

19:32 - 25 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە جادەی نێوان شمشێر ــ سەریاس لە ناوچەی پاوە، هێرشیان کردۆتە سەر ماشێنێکی کاسبکاران و داویانەتە بەر گوللە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو رووداوە شەوی هەینیی رێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز رووی داوە، کاسبکاران پاش هێرشی هێزە ئینتزامییەکان هەڵدێن و هیچکامیان ناکەونە بەر گوللەی هێزەکان.
هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم دواتر دەست بەسەر کەلوپەل و باری ئەو کاسبکارانەدا دەگرن و ماشینەکانیان دەدەنە بەر دەسڕێژ و گوللەبارانیان کردووە.