کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکرات بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە

19:51 - 26 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: دۆستان و دڵسۆزانی رێبازی دێمۆکرات بە بڵاو کردنەوەی تراکت و پووستێری رۆژی ٢٦‌ی سەماوەز شار و شارۆچکەکانی کوردستانیان رازاندۆتەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆڵە تێکۆشەرەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران شەوی ٢٥ لەسەر ٢٦ی سەرماوەز لە شارۆچکەی نۆدشە لە ناوچەی هەورامان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
قاوەخانەی بەرەنۆ، هەموو قاوەخانەکانی نێوان شاردێی نۆدشە هەتا بەنداوی داریان، پارکینگی ماشینەکانی شیرکەتی بەنداوی داریان، جادەی نێوان گوندی داریان هەتا شاری پاوە، شیرکەتی کولهام‌ و سانا و قاوەخانەی نجار ئەو شوێنانەن کە چاڵاکی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە.
هەر لەو پێوەندییەدا دۆستانی حیزبی دێمۆکرات لە شاری مەریوان رێزیان لە رۆژی ٢٦‌ی سەماوەز گرت.
لەچەندین شوێنی شاری مەریوان وەکوو، فەلەکەیی دارایی، گەڕەکی تەکیە، لەیلاخییەکان، بازارچەی دەرەوەران، جادەی ساوجێ‌، بنکەی بەسیج و دهیاریی ئاوایی بیلوو ئەو شوێنان کە تراکتی لێ‌ بڵاو کراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە شارەکانیشنۆ، نەڵۆس، پیرانشار بە بڵاو کردنەوەی چالاکی بەرینی تەبلیغاتی رێزیان لە قارەمانەتی و فیداکاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان گرت.
ئەو شوێنانەی شاری شنۆ کە چالاکیی تەبلیغی تێدا بەرێوە چووە، بریتین لە:
جادەکانی شنۆ ــ ورمێ‌، شنۆ ــ نەغەدە، شنۆ ــ پیرانشار، قوتابخانەی شەبانەڕووزی، قوتابخانەی دواناوەندیی فەرهەنگ، مزگەوتی شێخ عەبدولعەزیز، مزگەوتی مەلا تەها، مزگەوتی حەنەفیان، مزگەوتی ئیمام محەممەد غەزاڵی، فەلەکەی هەڵەبجە، فەلەکەی شەهید دوکتور قاسملوو، شەقامی شەهید دوکتور قاسملوو، سەلیم ئاباد، رەحیم ئاباد، شاکراباد، دەوروبەری چوارڕێیانی کارگەر، سێ‌ڕێیانی بانکی میللیی، سەیداوێ، تاچی‌ناوێ‌، سێ‌ڕێیانی سینگان، مام تەمر، رێگای سینگان ــ بێمزوورتێ، پارکی سەیداوێ و پارکی فەرهەنگ.
نەڵۆس:

شارۆچکەی نەڵۆس، جادەی شنۆ ــ نەڵۆس، جادەی نەلۆس ــ پیرانشار، چەپەراوێ، باب خاڵاوێ، قەڵاتان، کانی رەش، سەرگیز، قەرەسەقەل، دێشەمسی چووکە و گەورە، باڵاگیر، کۆنەقەڵا و دەربەند.
پیرانشار:

جادەی پیرانشار ــ شنۆ، پیرانشار ــ نەغەدە، گردکشانە، پەسوێ و لنگرێ.