کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە وڵاتی ئاڵمان لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتەوە بەڕێوەچوو

13:23 - 27 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: بەبۆنەی هاتنی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە شاری نۆرینبێرگ لە ئاڵمان رێوڕەسمێک لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەڕێوەچوو و تێیدا پەیامی چەندین لایەنی سیاسی و فەرهەنگی خوێندرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمە رێکەوتی ٢٥ی سەرماوەز لە شاری نۆرێنبێرگ لە ئاڵمان بەخوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب دەستی پێ کرد.
پەشان پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە نۆریبێرگی ئاڵمان بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان خوێندرانەوە.
دواتر بەڕێز ئەفراسیاب گرامی شاعیر و رۆژنامەوان بەو بۆنەوە پارچە شیعرێک و هەروەها بابەتێکی لەو پێوەندییەدا پێشکەش کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا پەیامی پارت و لایەنەکان خوێندرانەوە:
ــ پەیامی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان/ نۆریبێرگ

ــ پەیامی ناوەندی کولتووریی کورد/ نۆرینبێرگ

ــ پەیامی بزووتنەوەی گۆڕان/ نۆرینبێرگ

ــ پەیامی حیزبی شیۆعیی کوردستان/ نۆرینبێرگ

ــ پەیامی کۆمکار/ نۆرینبێرگ
لە درێژەی ئەو رێوڕەسمەدا بەڕێز سەپان کوردی ئەندامی بەڕێوەبەریی ناوەندی کولتووریی کورد لە نۆرینبێرگ، باسێکی لەبارەی مێژووی خەباتی پێشمەرگەوە پێشکەش کرد و پێناسەیەک لەسەر خەبات و ژیانی پێشمەرگە لەلایەن بەڕێز جەمال یووسفییەوە کرا.
لە نێوئاخنی ئەم رێوڕەسمەدا هەر کام لە بەڕێزان کەژاڵ نەقشبەندی و شێخ رەوف چەند پارچە شیعریان بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان پێشکەش بە بەشدارانی رێوڕەسمەکە کرد.
هەر لەو پێوەندییەدا ئاورنگ باروای ئەندامی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان دەستە گوڵێکی پێشکەش بە رێوڕەسمەکە کرد.