کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتیان کرد

19:38 - 27 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٧ی سەرماوەز هەیئەتێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز بەهمەن حوسێن لەلایەن هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکراتەوە بەسەرپەرستی بەڕێز مستەفا هیجرییەوە پێشوازیی لێ‌ کرا.
تەوەرێکی ئەو چاوپێکەوتنە باس و پرسی پێوەندیدار بە دۆزی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ئاڵۆزییەکانی ناوچە بوو و لەو پێوەندییەدا ئەرکی هێز کوردستانییەکانیان بە گرینگ زانی.
هەر لەو دانیشتنەدا هەیئەتی حیزبی زەحمەتکێشان پیرۆزبایی خۆیان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی ١٥ لە حیزبی دێمۆکرات کرد.
ئەو دوو هەیئەتە پێیان لەسەر پێوەندییە لە مێژینەیەکانی خۆیان داگرتەوە و ئەو پێوەندیانەیان بە گرینگ زانی.