• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

رێوڕەسمی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوەندی ٣ی کوردستان‌ بەڕێوەچوو

زایینی: ١٨-١٢-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٩/٢٨ - ١٢:٠١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
رێوڕەسمی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوەندی ٣ی کوردستان‌ بەڕێوەچوو
کوردستان میدیا: رێوڕەسمی رۆژی ٢٦‌ی سەرماوەز بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێمۆکرات لە ناوەندی ٣ی کوردستان بەڕێوەچوو.


بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمە رێکەوتی ٢٧‌ی سەرماوەز بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی "ئەی رەقیب" و راگرتنی خولەکێک بێ‌‌دەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.


سەرەتا پەیامی ناوەندی ٣ی کوردستان‌ لەلایەن سەدیق دەرویشی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێمۆکراتەوە خوێندرایەوە و دواتر سروودێک لەژێر ناوی "من پێشمەرگەی کوردستانم" لەلایەن ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی ئەو ناوەندەوە پێشکەش کرا.


دواتر ئیدریس هورموزی پەخشانێکی لەژێر ناوی "من پێشمەرگەم" خوێندەوە و پاشان پەیامی یەکیەتییەکانی لاوان و ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لەلایەن "زەنوێر کوردستانی"یەوە خوێندرایەوە.


لە نێوئاخنی رێوڕەسمەکە سروودێک بەناوی "ئەی پێشمەرگەی هەڵمەت‌بەر" لەلایەن کۆڕی هونەریی حیزبی دێمۆکراتەوە پێشکەش کرا و دواتریش چنوور مەحموودی پەخشانێکی خوێندەوە.


هەر لەو پێوەندییەدا چەند تابلۆیەکی هەڵپەرکێ لەلایەن کۆمەڵێک لە پێشمەرگەکانی ناوەندی ٣ی کوردستانەوە نمایش کرا و لەبڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا چەند پێشمەرگە بە ناوەکانی محەممەد یووسفی، سلێمان میناپاک و نادر حەسەنی بە نووسراوە رێزیان لێگیرا.


هونەرمەند غوڵام فاتحی بە وتنی گۆرانی و قادر کەریمی بە خوێندنەوەی شێعرێک رێوڕەسمەکەیان زیاتر رازاندەوە.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا