کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکرات لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان و چەندین لایەنی دیکە کۆبۆوە

16:14 - 28 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکرات هاوکات لەگەڵ چاوپێکەوتن لەگەڵ پارت و نوێنەرانی وەزارەت و ئەندام پارلەمانی ئاڵمان، نوێنەری نوێ‌ حیزبی دێمۆکراتیش لەو وڵاتە بەو شوێنانە ناسێندرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی بەڕێز دوکتور مێرۆ عەلیار ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزب، سەردانی نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان بۆ کاروباری ئێران، نوێنەری پارتی سەوزی ئاڵمان، پارتی سۆسیال دێمۆکراتی ئاڵمان، دەفتەری ئووتازاپف ئەندام پارلمانی سەربە فراکسیۆنی سۆسیال دێموکراتیان کرد.
لەو چاوپێکەوتنانەدا، بەڕێز هیوا بەهرامی لەلایەن دوکتور میرۆ عەلیارەوە وەکوو نوێنەری نوێ‌ حیزبی دێمۆکرات لە وڵاتی ئاڵمان ناسێندرا.
قەیرانی ناوکیی رێژیمی ئێران، پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئێران، چوونە سەری رێژەی ئیعدامەکان، شوێنەواری گەمارۆ نێونەتەوەییەکان لەسەر ئابووریی رێژیم و پرسی نەتەوەکانی ئێران، تەوەرێکی ئەو چاوپێکەتنە بوو.
هەر لەو پێوەندییەدا کۆنگرەی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ‌و ئاکامەکانی، هەوڵەکانی حیزب بۆ لێک نزیک کردنەوەی هێزە سیاسییەکانی ئێرانی بەگشتی ‌و کورد بەتایبەتی، هەلومەرجی ناوچە و ئاڵۆزییەکان کۆمەڵە باسێکی دیکە بوون کە لەو دانیشتنەدا وروژێندران.