کوردستان میدیا: خه‌ڵکی ناوچه‌ی \'\'ئالان\'\'ی سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری و به‌تایبه‌ت گوندی قه‌له‌ڕه‌شێ له به‌یاننامه‌یه‌کدا هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی رێژیمیان بایکوت کردووه و داوایان له خه‌ڵک کردووه، به‌شداری نه‌که‌ن.
نوسخه‌یه‌ک له‌و به‌یاننامه‌یه به ماڵپه‌ڕی \'\'کوردستان میدیا\'\' گه‌یشتووه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
بهیاننامهنی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵێک له گه‌نجان و پیاوان و ژنان و ریش سپیانی ناوچه‌ی ئالان و قه‌له‌ڕه‌شێ سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت سه‌باره‌ت به شانۆی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی رێژیم.
خه‌ڵکانی ئازادی خواز، سیاسه‌تڤانان، چالاکڤانانی سیاسی و مه‌ده‌نی و به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت و ناوچه‌ی ئالان و گوندی قه‌ڵه‌ڕه‌شێ!
وه‌ک ده‌زانن رێژیمی کۆماری به‌ناو ئیسلامی له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکارییه‌وه هه‌تاکوو ئه‌مڕۆ ویستوویه‌تی به هه‌زاران شێوه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان بسڕیته‌وه که لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێکیان ده‌که‌ین.
1 ـ رێکه‌وتی 26/6/1390 جارێکی‌تر به رۆژی روون و له‌به‌رچاوی هه‌موومانه‌وه ده‌ستی ره‌شی دێوه دێزه‌کانی ئینتزامی که‌وته‌وه سه‌ر په‌لاپیتکه‌ی تفنگ و ئه‌حمه‌دی مام رۆسته‌می خاڵه حوسێنی خاڵه حه‌مه‌ی به‌بێ گوناحی له گوندی قه‌له‌ڕه‌شێ شه‌هید کرد.
2 ـ دیسان له گوندی قه‌له‌ڕه‌شێ، ساڵ و نیوێک له‌وه‌پێش دوو جه‌نایه‌تی دژه مرۆیی، دوو که‌سی هه‌ژار و بێگوناح به‌ناوی عومه‌ر ره‌سووڵی باپیری و قادره سوور، به‌وپه‌ڕی دڕه‌نده‌ییه‌وه هه‌ر به گولـله‌ی هێزه به‌ناو ئینتیزامییه‌کانی گیانیان لێ ئه‌ستێندرا و شه‌هید کران.
3 ـ له دوو ساڵی رابڕدوودا له ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت، دوو که‌سی دڵسۆز که یه‌کیان به‌ناوی جه‌فعه‌ر کاک ساڵه‌ی دیناران و عوسمانی بێژوێ ده‌درێنه به‌ر ده‌ستڕێژی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان و شه‌هید ده‌کرێن.
رێکه‌وتی 7/7/1390 کاتژمێر 6ی به‌یانی هێزه‌کانی به‌ناو سه‌ربازی گومنامی ئیمامی زه‌مان به پشتیوانی هێزێکی ئاماده، پۆشته کراوی ئینتزامی به چه‌کی سووک و قورسی وه‌کوو دۆشکه و ئارپیجی و خۆمپاره‌ی 120 میلی میتر گه‌مارۆی قهلهڕهشێیان دا و که‌وتنه ئه‌شکه‌نجه و ئازاردان و لێدانی ژنان و پیران و لاوان، له کۆتایدا چه‌ند گه‌نجێکیان راپێچی سیاچاڵه‌کانیان کرد.
بێجگه له‌و کرده‌وه نامرۆڤانه و جه‌نایه‌ته دژ ئینسانییه، ساڵانی پێشووتریش و ئه‌وڕۆشی له‌گه‌ڵ بێ، جه‌لادانی چه‌کداری سه‌ربه رێژیمی خامنه‌یی ده‌یان جهنایهتیتریان له‌م گونده‌دا خولقاند که لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ک باس ده‌که‌ین.
ـ نانه‌وه‌ی ناکۆکی و دووبه‌ره‌کێ و ئاژاوه له نێوان خه‌ڵکی هه‌موو گونده‌کان.
ـ گرتن و قۆڵبه‌ست کردن و لێدان و سووکایه‌تی پێکردن و داسه‌پاندنی حوکمی زۆر قورس وه‌ک و زیندانی چه‌ند ساڵه و جه‌ریمه‌ی 5 میلیاردی.
ـ کوشتنی ئه‌سبی کاسبکاران وه‌ک، ئێستر، گوێ درێژ، مه‌ڕ و بزن له ده‌ره‌وه و ژووره‌وه‌ی ته‌ویله‌کان
ـ سووتاندن و موسادره کردنی ماشێنی کاسبکاران.
ـ ساز کردنی هه‌ر رۆژه‌ی پاسگایه‌ک له ناوچه‌ی ئالان و قه‌له‌ڕه‌شێ و باقی گونده‌کان
و ده‌یان جهناییهتی نامرۆڤانه‌ی دیکه، که هه‌ر ئیستا ده‌یان که‌س زیاتر له ترسی قۆڵبه‌ست کردن نا‌وێرن له گونده‌کانیان شه‌وێک به ئاسووده‌یی بخه‌ون.
ئه‌و چه‌ند به‌رپرسانه‌ی رێژیم به ناوه‌کانی:
سه‌روان ئه‌نجه‌لی، خوسره‌وزاده، خاڵخاڵی، سه‌روان قوربانی، سه‌رهه‌نگ وه‌لیزاده، سه‌رهه‌نگ عه‌بدول عه‌لی، قاتیلانی رۆلهکانمانن، که له‌لایان گه‌وره‌کانیانه‌وه ده‌ست خۆشانه‌یان لێکراوه و مه‌قامیان به‌رز بۆته‌وه .
ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک له دانێشتوانی ناوچه‌ی ئالان و گوندی قه‌له‌ڕه‌شێ راده‌گه‌یه‌نین که هه‌رگیز فریوی قه‌وڵ و به‌ڵینییه پووچه‌کانی کاندیده به‌کرێگیراوه‌کان نه‌خۆین و سوێندیش ده‌خۆین به خوێنی گه‌شی شه‌هیده‌کانمان و به فرمێسکی روونی دایکان و خوشکانی ره‌شپۆش کراو به چاوه گهشاکانی ئه‌و رۆڵانه‌ی له نازی بابیان بێبه‌ش کراون، هیچ کات حازر نابین ره‌وایی ببه‌خشین به جه‌نایه‌تکاران و وێـڕای ته‌واوی ئازادیخوازانی ئێران و به‌تایبه‌تی کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م خوله‌ی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێران به‌شداری نه‌که‌ین و به ته‌حریم کردنمان رۆژی 12/12/1390 بکه‌ین به رۆژێکی ره‌ش بۆ کۆماری ئیسلامی.
به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵێک له گه‌نجان و پیاوان و ژنان و ریش سپیانی ناوچه‌ی ئالان و قه‌له‌ڕه‌شێ سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت