کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزب و لایەنە کوردستانییەکان لە بنکەی کۆمکار لە بریتانیا کۆ بوونەوە

13:35 - 30 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: کۆمەڵەی حیزبە کوردستانییەکان لە بریتانیا کۆبوونەوەیەکی بۆ بەشێک لە حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان لە بنکەی کۆمکاری لەندەن پێک هێنا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو حیزب و رێکخراوانە دیدارییان لەگەڵ چەندین شوێنی حکوومی و حیزبەکانی وڵاتی بریتانیا پێک هێنا.
دیدار لەگەڵ باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بریتانیا ــ چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ــ دیدار لەگەڵ باڵوێزخانەی عێراق و دەفتەری حیزبی لیبراڵ دێمۆکراتی بریتانیا ئەو شوێنە حکوومییانە بوون کە حیزب و رێکخراوە کوردییەکان لەگەڵیان کۆبوونەوەتەوە.
پاشان هەر کام لە بەشداربوان راوبووچوونی خۆیان لەبارەی کارەکانی کۆمەڵەکە دەربڕی و هەروەها پێشنیار کرا کە بەرنامەیەکی دیاری کراو بۆ کۆمەڵەکە دیاری بکرێ.
هەر لەو پێوەندییەشدا بڕیار درا رۆژیک بۆ هەڵبژاردنی هەیئەتی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی حیزبە کوردستانییەکان دیاری بکرێ.
هەیئەتی حیزبی دێمۆکرات لەو دانیشتنەدا بریتی بوون لە: هەمزە بایزیدی، رزگار ئالانی و ساڵح مەحموودی.