کوردستان میدیا: موتەلیب ئەمینی باوکی شەهیدێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، موتەلیب ئەمینی خەڵکی شاری مەهاباد لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک موتەلیب باوکی عەبدوڵڵا ئەمنیی شەهیدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو.
عەبدوڵڵا ئەمینی کادری کۆمیتە شارستانی مەهاباد بوو و رێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٦٦ لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە شەهید کرا.
هەر لەو پێوەندییەدا دایکی شەهیدێکی دیکەی رزگاری کوردستان لە ناوچەی هەورامان کۆچی دوایی کرد.
هەمینی ئەحمەدی خەڵکی گوندی شۆشمێ لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە هەمینی دایکی سەروەت ئەحمەدی شەهیدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بوو.
دایە هەمینی یەکێک لە دڵسۆزان و خەمخۆرانی حیزبی دێمۆکرات بوو و هەر ئەوش ببووە هۆی ئەوەی کە لە ناو خەڵکی ئەو ناچەیەدا جێگای رێز بێت.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی سەرەخۆشی لەبنەماڵە و کەس وکاری دایە هەمینی و کاک موتەلیب دەکات.
رۆحیان شاد