کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە گیانی لێ‌ ئەستێنرا

13:59 - 2 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی گڕوێس له سەردەشت بەبێ‌ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێرانەوە تەقەی لێکرا وە و گیانی لە دەست دا.
دڵشاد پیرووزی تەمەن ١٨ ساڵ و کوڕی عەلی لە کاتێکدا کە بە ماشین لە حاڵی گەڕانەوە بۆ ئاوایی گڕوێس بوو، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ.
هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، دڵشاد پیرووزی لە ئەنجامی ئەو دەسڕێژییەدا دەسبەجێ‌ گیانی لەدەست داوە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆکاری تەقە کردن لەو هاووڵاتییە روون نەبۆتەوە.
ماوەیەک لەمەوبەریش لە درێژەی کوشتنی بەردەوامی هاووڵاتییانی کوردا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی برایم جەهان‌ئارا خەڵکی پیرانشار لە شوێنێک بە ناوی خورنجێ ــ سەری مەیدان، لەلایەن هێزەکانی سەر بە پاسگای لکبنـەوە تەقەی لێکرا و گیانی لەدەست دا.