کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

محەممەد سەدیق کەبوودوەند بە دانانی وەسیقە، بۆ ماوەی چوار رۆژ مەرەخەسیی پێدرا

13:41 - 3 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: بەرپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بە دانانی وەسیقەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی بۆ چوار رۆژ ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی پێدرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، محەممەد سەدیق کەبوودوەند چالاکی مافی مرۆڤ دوای شەش ساڵ زیندان، بە هەوڵ و ماندوو بوونی بنەماڵەکەی بۆ ماوەی چوار رۆژ مورەخەسیی پێدرا و هەنووکه لە نێو بنەماڵەکەی دایە.
محەممەدسدیق کەبوودوەند رێکەوتی ٢٣ بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، بەهۆی نالەباریی دۆخی خۆی لە زیندان و نەدانی مورەخەسی لەمەڕ دیتنی کوڕە نەخۆشەکەی، دەستی دایه مان گرتن، کە دوای ٦٣ رۆژ و لەسەر داوای لێپرسراوانی زیندان و سەردۆزگەر (دادستان)ی تاران کە رایانگەیاندبوو، ئەگەر بێت و مانگرتنەکەی بشکێنێت، داخوازییەکانی جێبەجێ‌ دەکرێن، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
محەممەد سدیق کەبوودوەند، چالاکی مافی مرۆڤ و دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە رێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی، دەسبەسەر کرا و لە دادگای ئینقلابی رێژیم لە تاران بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی بە ١٠ ساڵ زیندان و بەهۆی پڕوپاگەندە لەدژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە یەک ساڵ زیندان سزا درا.
ئەو حوکمە کە سەرجەم ١١ ساڵ زیندانی کردن بوو، دواتر لەدادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران بۆ ١٠ ساڵ کەم کرایەوە.