کوردستان میدیا: محەممەد هوشیار نوێنەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوسترالیا لەگەڵ جۆن رۆبیرتسۆن ئەندام پارلمان و بەرپرسی ئوپۆزسیۆنی پارلمانی ئەیالەتی نیو ساوس وێڵزیی ئوسترالیا کۆبووەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پرسی کورد لە کوردستانی ئێران، پرسی نەتەوەکانی دیکەی ئێران، پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە و دەستێوەردانی رێژیمی ئێران لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی دیکە کۆمەڵە بابەتێک بوون لەو چاوپێکەوتنەدا باسیان لێ کرا.
کۆنگرەی ١٥ حیزبی دێمۆکرات، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، کار و تێکۆشانەکان و هەروەها خەبات و ئامانجی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئیرانی فیدراڵ، لەو کۆبوونەدا تیشکیان خرایەسەر و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کرا.