کوردستان میدیا: دوو کاناڵی ئینگلیزی زمانی پرێس تیڤی و ئیسپانیایی زمانی هیسپان تیڤی، پێش بە وەشانیان گیرا.
کۆمپانیای میدیا برۆ رایگەیاند، دوای ئەوەی کە حکوومەتی ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر رێکخراوی دەنگ و رەنگی رێژیمی ئێران، ئێمەش بە نیشانەی پابەند بوون بە رێککەتنامە نێودەوڵەتییەکان وەشانی ئەو دوو کاناڵەی سەر بەو رێژیمەمان راگرت.
کاناڵی پرێس تیڤی و هیسپان تیڤی لە ماهوارەی هیسپاسات بڵاو دەکرانەوە.
چەند رۆژ لەمەوبەر سنا و کۆنگرەی ئەمریکا رێکخراوی دەنگ و رەنگی رێژیمی ئێرانی بەهۆی پێشێڵ کردنی مافی مرۆڤ، خستە لیستەی گەمارۆکانەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا زەرغامی لێپرسراوی ئەو رێکخراوەیەش خراوەتە ناو لیستەی گەمارۆکانی سنا و کۆنگرەی ئەمریکاوە.
بەپێی ئەو گەمارۆ نوێیە سەرجەم کۆمپانیاکانی وڵاتی ئەمریکا و ئەو کۆمپانییانەی وڵاتانی دیکە کە لە ئەمریکا دان، بۆیان نییە هیچ پێوەندییەکی بازرگانییان لەگەڵ رێژیمی ئێران هەبێت و ئەگەریش پێشتر هەیانبووە دەبێ کۆتایی پێ بێنن.
ماوەیەک لەمەوبەریش کۆمپانیای هاتبێرد وەشانی کاناڵەکانی ئەلکەوسەر، شەبەکەی خەبەر، سەحەر ١و٢، جام جەم ١و٢ و ئەلعالەمی سەربە رێژیمی ئێرانی قەدەغە راگەیاند.