کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی رێژیم دۆخی شاری مەریوانیان ئەمنیەتی کردووە

13:45 - 4 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران لە شاری مەریوان هێڵی تەلەفوون و ئینتێرنێتی ئەو شارەیان پچڕاندووە و دۆخی ئەو شارەیان ئەمنیەتی کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٣‌ی بەفرانبار لە چوارڕێیانی شەبرەنگ لە شاری مەریوان، تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنیەتییەکاندا هاتە ئاراوە.
ناوەندە پێوەندیدارەکان دوابەدوای ئەو تێکهەڵچوونە کارەبا و هێڵەکانی ئینتێرنێت و تەلەفوونیان پچڕاند.
پێشتریش لە چوارڕێیانی شەبرەنگ بە هۆی ئەمنیەتیی کردنی شار تێکهەڵچوون لە نێوان هاووڵاتییان و هێزەکانی رێژیمدا هاتبووە ئاراوە و بۆ بڵاوە پێکردنی هاووڵاتییان کەڵک لە گازی فرمێسک رێژ وەرگیرابوو.
بەوتەی شایەتحاڵان حەفتەیەک لەمەوبەر ئاڵایەکی گەورە لە شوێنی سەرەکیی شاری مەریوان هەڵکرابوو و چەندین هاووڵاتیی ئەو شارە لەو باوەڕە دان ئەمنیەتی کردنی شار پێوەندیی بەو چالاکییەوە هەیە.