کوردستان میدیا: لە نێوان لایەنگری بەربژێرهرانی شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیسی ئێران لە شاری مەریوان، تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کاتی قسە کردنی یەکێک لە پاڵێوراوانی شانۆی هەڵبژاردنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەریوان، میهدی شاکری راوێژکاری ئومید کەریمیان بەربژێری شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیسی رێژیم بە زەبری چەقۆ بریندار کرا.
بەپێی سەرچاوە کە میهدی شاکری بە هۆی قورسیی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان کراوە و هەتا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ئیزنی چاوپێکەوتنیان بە کەس نەداوە.
پێشتریش لە شارەکانی مەهاباد و روانسهر لە نێوان لایەنگرانی بەربژێرهرانی شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیسی رێژیمدا تێکهەڵچوون دروست بووه.