کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەری شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان، لە ناوچەی ورمێ‌ کۆچی دوایی کرد

14:12 - 5 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: گوڵستان غەفاری ژنی شەهیدێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی بەراندزی شاری ورمێ‌ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، گۆڵستان غەفاری کچی قارەمان و هاوسەری عەلی پاوەری شەهیدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو.
ئەو ژنە شەهیدە چەند رۆژ لەمەوبەر لە ئاوایی وەرمەزیار لە ناوچەی بەراندزی ورمێ‌ لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
عەلی پاوەری لەسەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە پەیوەست بە ریزەکانی حیزب بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی لە خزمەت گەل و نیشتمان‌دا بوو.
کاک عەلی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی لە مەئمووریەتێکدا لەلایەن تێرۆریستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە شەهید کرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گوڵستان غەفاری و خەڵکی ناوچەکە دەکات.
رۆحی شاد