کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە زیندانەکانی سووریه ٦ هەزار ژن دەستدرێژییان کراوەتە سەر

13:19 - 6 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: تۆڕی مافی مرۆڤی سووریه رایگەیاندووە، لە بەندیخانەکانی رێژیمی سووریه ٦ هەزار ژن دەستدرێژییان کراوەتە سەر و بە توندی ئەشکەنجە کراون.
لە درێژەی شۆڕشی خەڵکی سووریه‌دا، هێزەکانی رێژیمی ئەو وڵاتە پاش دەسبەسەر کردن، دەستدرێژیان کردووەتە سەر ژنانی بنەماڵەێ شۆڕشگێڕان و بەپێی راپۆرتی ئەلعەرەبییە، تەنیا لە شاری حومس ٨١ ژن لەلایەن هێزەکانی بەشار ئەسەدەوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر.
ئەم دەسترێژییانە زیاتر لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی رێژیمی ئەسەد و بە فەرمانی بەرپرسە ئەمنیەتییەکانی ئەو وڵاتە و بەشێوەی بە کۆمەڵ ئەنجام دراوە.
رێکخراوە نێودەوڵەتییە مرۆڤ دۆستەکان تەنیا ناوی ژنانی بەندکراویان لایە و زۆر ئاگاداری رەوشی ئەو بەندکراوانە نین.