کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران ٦ چالاکی عەرەبیان دەسبەسەر کرد

13:43 - 6 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: ٦ کەس لە چالاکانی عەرەبی شارستانی شووشتەر لە پارێزگای خووزستان، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کران.
چالاکانی مافی مرۆڤی ئەهوازی رایانگەیاند، رێکەوتی ٥‌ی بەفرانبار لە گەڕەکی شەعیبیەی شارستانی شووشتەر ٦ هاووڵاتیی عەرەب دەسبەرسەر و شوێنێکی نادیار راگوێزراون.
نەبیل کەعبی تەمەن ٣٦ ساڵ، خەلیل کەعبی، هاشم تەلال کەعبی تەمەن ٢٣ ساڵ و مەهدی کەعبی تەمەن ١٤ ساڵ ناوی چوار کەس لەو شەش هاووڵاتییە دەسبەسەر کراوەن.
ماوەی مانگێک لەمەوبەریش زاهید زرکانی خەڵکی قەڵا کەنعان، مەهدی زەنبووری خەڵکی کۆی دەروێشە، خەلف حەلفی خەڵکی کووی ئاریا، عەبدولڕەزا رەفیعی ــ شاعیر، سادق ناسری خەڵکی کووی خوروسی، کەریم مەجدەم دانیشتووی کووی ئاریا و کەریم حزباوی دەستبەسەر کران و هەتا ئێستا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.