کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەکی کوردی یەکێک لە خوێندنگەکانی تاران بە ناچاری ئێرانی بەجێهێشت

14:17 - 7 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: مامۆستا و چالاکێکی کورد بەهۆی زەخت و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران، رێگای هەندەرانی گرتە بەر.
عەباس کاکایی چالاکی خوێندکاریی خەڵکی شاری قوروە، لە پارێزگای سنە، ساڵی ١٣٨٨ بۆ ماوەی یەک ساڵ زیندانی کراوە و دوای ئازاد بوونی بە بەردەوامی لەژێر چاوەدێریدا بووە.
هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، ئەو چالاکە خوێندکارییە خوێندنی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی لە زانکۆی تاران تەواو کردووە و مامۆستای یەکێک لە خوێندنگەکانی تاران بووە.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی، فەرهەنگی، خوێندکاری و مەدەنیی کورد بەهۆی زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، بە ناچاری ئێرانیان بەجێهێشتووە.
حەسەن مەلاک، دیاکۆ خەیات، سوهراب کەریمی، بەفرین حوجەتی و نیشتمان حوسێنی، ئەو چەند کەسەن کەلە ماوەی ٢ هەتا ٣‌ مانگی رابردوودا پەڕیوەی هەندەران بوون.